پاییز
پاییز
ادب و هنر
پاییز
محققین، اندیشمندان وصاحب نظران کرد!
نویسندگان، ادبا، شاعران وهنرمندان کردستان ایران!
رسالت بازنویسی تاریخ فرهنگ وزبان وادبیات این بخش از کردستان نیازمند فکر وقلم و اندیشه شما صاحب نظران می‌باشد. تحلیل و بررسی وضعیت کنونی زبان وادب کردستان ایران، تحقیق در متون، بازخوانی و پی‌گیری سبک‌ها، جریانات ومراحل مختلف در حوزه های ادبی، حرکتها و جنبشهای شعری، امواج ادب کلاسیک، مرحله ی نوگرایی شعری در کردستان ایران، موانع و مشکلات، وضعیت داستان و رمان و نقد ادبی، چشم انتظار بررسی و آسیب شناسی می باشند.
حدود یکسال و اندی است که به شیوه ای جدی وموشکافانه مشغول جمع آوری اطلاعات و منابع برای نوشتن مجموعه ای اندک از دریای بیکران خلاقیت ادبیات کردستان ایران هستم، حاصل این تحقیق و تفحص، پی ریزی کتابی است تحت عنوان"ادبیات کردی در کردستان ایران" که میزان همکاری و استقبال نویسندگان ودلسوزان کرد، تعیین کننده ی تعداد برگهای این کتاب می باشد.
لذا از تمامی صاحبان قلم، محققان و صاحب نظران کرد تقاضامندم با حضور در این پروژه مشترک، درهرچه بیش‌تر غنی نمودن این کتاب و پر نمودن خلاءهای آن نقش آفرینی نمایند.
لازم به ذکر است که به علت هژمونی فرهنگ مرکزگرا در استانهای ایلام و کرماشان یکی از محورهای این طرح به تحلیل زبان و ادبیات آن مناطق اختصاص یافته است.
هر کدام از ادب دوستان که حاضر به همکاری در این پروژه بوده و قصد شرکت در آن را دارند، می توانند با در نظر گرفتن محورها و با ارسال مقاله، متن، تحقیقات و زندگی نامه و آثار خود، در پیشبرد هر چه بیش‌تر این کتاب یاری رسانند.
ازآنجا که تمامی مطالب و محتوای این کتاب به مقالات و آثار تحقیقی اختصاص داده نمی شود، به همین دلیل با موضوعیت هر کدام از محورهای در نظرگرفته شده، گفتگو و مصاحبه های مفصلی با ادیبان، نویسندگان، شاعران و منتقدین انجام می پذیرد، لذا ازعزیزانی که حاضربه گفتگودر باب هر کدام از محورهایی که بر آن اشراف دارند خواهشمندم مجری این فراخوان را مطلع سازند تا در اسرع وقت پرسشهای مربوطه برایتان ارسال گردد.
محورهای این کتاب عبارتند از:
محور یکم: ادبیات کلاسیک کردی در کردستان ایران.
محور دوم: مرحله ی نوگرایی شعر و ادب کردی در کردستان ایران.
محور سوم: جایگاه داستان و رمان کردی در کردستان ایران.
محور جهارم: وضعیت فولکلور و ادبیات شفاهی و جایگاه زبان کردی در کردستان ایران.
محور پنجم: وضعیت انجمن و مراکز فرهنگی و ادبی و فعالیتهای آنان.
محور ششم: ادبیات کردی در ایلام و کرماشان.
محور هفتم: جایگاه نقد ادب کردی در کردستان ایران.
محور هشتم: ترجمه و جایگاه آن.
محور نهم: دیاسپورا و تاثیراتش بر ادبیات کردی در کردستان ایران.
شایان ذکر است این طرح بنا به شیوه ی تهیه و تدوین و انتخاب موضوعات، مضاف بر بازنویسی بخشی از تاریخ ادبیات کردی در کردستان ایران، در عین حال در برگیرنده ی حوزه های نقد آسیب شناسانه ی مقدماتی ادبیات کردی می باشد.
ملاحظه: محورهای مذکور که برای تحقیق و تفحص در نظر گرفته شده اند، هیچ کدام به عنوان یک موضوع محدود و مطلق انگاشته نشده و از هر گونه پیشنهاد، نظر، توضیح و نقدهای سنجیده و سازنده استقبال ودر صورت نیاز مورد استفاده قرار می گیرند.
جهت کسب اطلاعات بیش‌تر در باره پروژه و اهداف نهایی و معلومات بیش‌تر درباره ی محورهای انتخاب شده به وب سایتهای ذیل مراجعه نمایید.
می توانید موضوعات و پیشنهادات خود را به این آدرس ارسال نمایید.
موبایل: 009647702221842
تنظیم کننده: شریف فلاح
آبان ماه 1389 خورشیدی
بانگه‌واز
توێژه‌ر، لێكۆڵه‌ر بیرمه‌ند و خاوه‌ن رایانی كورد!
نووسه‌ران، ئه‌دیبان، شاعێران و هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی كورستان!
نووسینه‌وه‌ی مێژووی فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمان پێویستی به هزر و قه‌ڵه‌م و ئه‌ندێشه و تێڕامانی ئێوه‌ی خاوه‌ن را هه‌یه. تاوتوێ و لێكدانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، توێژینه‌وه له ده‌قه‌كان، خوێندنه‌وه و به دواداچوون له‌باره‌ی ره‌وت و قۆناغه ئه‌ده‌بیه‌كان، شه‌پۆل و بزاوته شێعرییهكان، شه‌پۆله‌كانی ئه‌ده‌بی كلاسیك، قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ی شێعری كوردی له رۆژهه‌ڵات و كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی بیانی، گرفت و ئاریشه‌كانی، بارودۆخی چیرۆك و رۆمان چاوه‌ڕیێ ئاوڕدانه‌وه و خهسارناسین، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌م بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌شێكی هه‌رچه‌ند كه‌م له خه‌رمانی داهێنانی ئه‌ده‌بی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌م كاره، پڕۆژه‌یه‌كه به‌ناوی ( ئه‌ده‌بی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ) كه ئاستی هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی نووسه‌ران و دڵسۆزانی كورد دیاریی ده‌كات كه به‌ره‌نجامه‌كه‌ی ببێته چه‌ند به‌رگ كتێب.
بۆیه داوا له هه‌موو خامه‌به‌ده‌ست و توێژه‌ران و خاوه‌ن رایانی كورد ده‌كه‌م به به‌شداری كردن له‌م پڕۆژه هاوبه‌شه‌دا ئه‌م كتێبه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن و له پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌دا رۆڵی كارای خۆیان بگێڕن.
پێویست به ئاماژه‌یه له‌به‌ر هێندێ هۆی تایبه‌ت تهوهرێَكی به‌ربڵاوی ئه‌م كتێبه ته‌رخان كراوه بۆ تاوتوێی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( ئیلام و كرماشان ).
هه‌ر به‌ڕێزێك ئاماده‌ی هاوكاریه و ده‌یهه‌وێ له‌م پڕۆژه‌دا به‌شداری بكات ده‌توانێ به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌وه‌ره‌كان و به ناردنی وتار، ده‌ق، لێكۆڵینه‌وه و ژیان به‌رهه‌می خۆی یارمه‌تیه‌ك به سه‌رخستنی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بكات.
بریار نیه ته‌واوی ئه‌م كتێبه وتار و لێكۆڵینه‌وه بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو گیراوه كه له‌باره‌ی هه‌ركام له ته‌وه‌ره‌كان وتووێژ و دیمانه‌ی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئه‌دیب و نووسه‌ر و شاعێر و ره‌خنه‌گران ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر به‌ڕێزێك ئاماده‌یی هه‌یه بۆ وتووێژ له‌مه‌ڕ هه‌ركام له تهوهركان كه خۆی زانیاری و شاره‌زایی له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، ئاماده‌كاری ئه‌م بانگه‌وازه ئاگادار بكاته‌وه هه‌تا پرسیاری پێوه‌ندیداری بۆ به‌ڕێ بكرێ.
كتێبه‌كه ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی بۆ دیاری كراوه:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م:
ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ته‌وه‌ری دووهه‌م:
قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ی شێعر و ئه‌ده‌بی كوردی له رۆژهه‌ڵات
ته‌وه‌ری سێهه‌م:
پێگه‌ی چیرۆك و رۆمان له رۆژهه‌ڵات
ته‌وه‌ری چواره‌م:
ره‌وشی فولكلۆر، ئه‌ده‌بی زاره‌كی و پێگه‌ی زمانی كوردی له رۆژهه‌ڵات
ته‌وه‌ری پێنجه‌م:
بارودۆخی ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌كان و كار‌و چالاكییان
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م:
ئه‌ده‌بیاتی كوردی له ئیلام و كرماشان
ته‌وه‌ری حه‌وته‌م: پێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و ئاسته‌نگه‌كانی له رۆژهه‌ڵات.
ته‌وه‌ری هه‌شته‌م: وه‌رگێڕان
ته‌وه‌ری نۆیه‌م:
تاراوگه و دیاسپۆرا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردیی رۆژهه‌ڵات.
شایانی باسه ئه‌م كتێبه به‌پێی جۆری داڕشتن و هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كانی جیا له‌وه‌ی كه جۆرێكه له نووسینه‌وه‌ی به‌شێك له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی له رۆژهه‌ڵات، له هه‌مان كاتدا ده‌توانێ بابه‌تێكی ره‌خنه‌یی و خهسارناسییهكی سه‌ره‌تایی ئه‌ده‌بی كوردی بێت.
تێبینی: هیچكام له‌و ته‌وه‌ر و بابه‌تانه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه و قسه له‌سه‌ر كردن ده‌ست نیشان كراون، ناكرێ وه‌كوو بابه‌تێكی ره‌ها و یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌یر بكرێن. بۆیه پێشوازی له هه‌ر چه‌شنه پێشنیار، سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌یه‌كی گونجاو و به‌پێز ده‌كرێت و به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه وه‌رده‌گیرێ و له شوێنی خۆی دهگونجێنرێ.
بۆ ده‌ستخستنی زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژه و هه‌روه‌ها ئامانجه‌كانی و شیكاریی تهوهركان بڕواننه ئه‌م وێبلاگانه.www.edebirojhelat.blogfa.com
www.jwan1387.blogfa.com
ده‌كرێ بابهتهكان له رێگای ئه‌م ئادرهسانهوه بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
sheriffelah@gmail.com
موبایل: 009647702221842
ئاماده‌كار: شه‌ریف فه‌لاح
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2710ی كوردی
|
راگه‌یه‌ندراوی یه‌كیه‌تیی لاوانی سۆسیال دێموكراتی دانمارك سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی یۆسف فه‌قیهی و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی حیزب
| |
|
07-06-1388 به‌داخێكی زۆر گرانه‌وه ده‌بێ رابگه‌یه‌نین كه یۆسف فه‌قیهی و سێ هاوڕێی دیكه‌ی له رێكخراوی خوشكمان "حیزبی دێموكرات" و لاوان له لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه كوژراون. |
|
|
یۆسف له سكرتاریای رێكخراوه‌كه‌یدا كاری ده‌كرد و سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانناسی. ئه‌و باوه‌ڕێكی قووڵی هه‌بوو به مافی گه‌له‌كه‌ی بۆ ئازادی‌و دێموكراسی. وه‌كوو زۆر كوردی دیكه‌ی ئێران، یۆسف له كامپێكی پانابه‌ری له عێراقدا ده‌ژیا. به‌داخه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه له زانستگا ده‌رس بخوێنێ، به‌ڵام ئه‌مه رێگر نه‌بوو له یۆسف بۆ هه‌وڵدانی به دوای فێربوون و زانیاری‌دا. ئه‌و خۆی فێری زمانی ئینگلیسی كردبوو و چه‌ند به‌رهه‌مێكی وه‌رگێرابوو، له‌وانه كتێبێك سه‌باره‌ت به ژنانی شوێندانه‌ر له مێژوودا. یۆسف باوه‌ڕێكی زۆر قووڵی هه‌بوو به رۆڵی نه‌سڵه‌كانی داهاتوو و هه‌ر بۆیه زۆری بۆ گرینگ بوو كه هه‌موو لاوێك ده‌رفه‌تی خوێندنی هه‌بێ. یه‌كێك له ئاره‌زووكانی یۆسف درووستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك بوو، له كامپه‌كه‌ی خۆیاندا. بژی ئازادی، دێموكراسی و هاوپێوه‌ندی
| |
كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به دڵێكی پڕ له داخ‌و كه‌سه‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌نێ، له رێكه‌وتی 30ی گه‌لاوێژی 1388ی هه‌تاویدا، پۆلێك له تێكۆشه‌رانمان كه بریتی بوون له: هاوڕێ حسه‌ین محه‌ممه‌دی كادر‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی حیزب به ناوه‌كانی هاوڕێیان یوسف فه‌قیهی، ئازاد به‌رایی‌و سه‌یفوڵڵا دنیایی، پاش دوو رۆژ شه‌ڕی قاره‌مانانه‌و نابه‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ناوچه‌ی فه‌یزۆڵڵابه‌گی شاری سه‌قزدا شه‌هید بوون. ئه‌و شه‌ڕه داسه‌پاو نابه‌رانبه‌ره له حاڵێكدا رووی دا كه ئه‌و تێكۆشه‌رانه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی هێندێك ئه‌ركی ته‌شكیلاتی له نێوان ئاوایییهكانی تومارقامیشو كولته‌په گیرسابوونه‌وه. رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 29/5/1388 گوردانێك له هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیم هێرش ده‌باته سه‌ر ئه‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه. رۆڵه‌كانی دێموكرات پاش شه‌ڕێكی قاره‌مانانه دوژمنی جنایتكار تێك ده‌شكێنن‌و پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆژی دواتر واته سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی جومعه به ناردنی هێزی یارمه‌تیده‌ر كه پێكهاتبوو له چه‌ند هێزو گوردانێك، هه‌موو ناوچه‌كانی فهیزۆڵڵابهگیو هه‌وشار داگیر دهكهنو له شوێنێك به ناوی (یاپشخانو قه‌ره) بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆله تێكۆشه‌رانه ده‌رگیر ده‌بنه‌وه، له ئاكامدا دوای چه‌ند ساعه‌ت شه‌ڕو به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه، حه‌وت كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم ده‌كوژرێن‌و چه‌ند كه‌سیان لـێ بریندار دهبێو به داخه‌وه هه‌ر چوار تێكۆشه‌ری دێموكراتیش تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب‌و گه‌ل ده‌بن.
هاوڕێ حسه‌ین محه‌ممه‌دی، كوڕی محه‌ممه‌د علی خه‌ڵكی گوندی چۆمهڵووی ناوچه‌ی فه‌یزۆڵڵابه‌گی شاری سه‌قز، له ساڵی 1353ی هه‌تاوی له دایك بووه‌و تا پێنجی سه‌ره‌تایی ده‌رسی خوێندوه. له ساڵی 1377دا روو ده‌كاته ریزه‌كانی حیزب‌و به هۆی لێوهشاوهیییهوهو دوای ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی سیاسی، وه‌ك كادرێكی لێوه‌شاوه نه‌قڵی ناوه‌ندی 1ی كوردستان ده‌كرێ. ناوبراو ژن‌و منداڵێكی هه‌یه.
هاوڕێ یوسف فه‌قیهی، كوڕی ئیسماعیل، خه‌ڵكی شاری سه‌قز ساڵی 1354ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له دایك بووه. تا دووهه‌می ناوه‌ندی ده‌رسی خوێندوه. له ساڵی 1378دا روو ده‌كاته ریزه‌كانی حیزب‌و دوای ته‌واوكردنی ده‌وره‌ی پێویست له ریزی پێشمه‌رگه‌كاندا سازمان ده‌درێ. ناوبراو دوای چه‌ند ساڵ كار‌و تێكۆشان فێری زمانی ئینگلیسی دهبێو بێجگه له ئه‌ركی پێشمهرگایهتیو مامۆستایه‌تیی ده‌رسی ئینگلیسی، له تیشكTVیشدا چه‌ندین به‌رنامه‌ی به‌سوودی ئاماده كردوه‌و به‌ڕێوه بردوه.
هاوڕێ ئازاد به‌رایی، كوڕی فه‌یزۆڵڵا، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له ساڵی 1355ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایك بووه. له ساڵی 1380ه‌وه پێوه‌ندی ده‌كا به ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و ساڵی 1383 دێته نێو ریزه‌كانی حیزبه‌وه‌و تا كاتی شه‌هیدبوونی بێ پسانه‌وه درێژه به خهباتو تێكۆشان ده‌دات.
هاوڕێ سه‌یفوڵڵا دنیایی، كوڕی محه‌ممه‌د سه‌عید، خه‌ڵكی قه‌ره‌گوڵی ناوچه‌ی فه‌یزۆڵڵابه‌گی سه‌قزه، ساڵی 1367ی هه‌تاویی له دایك بووه تا پۆلی یه‌كه‌می دواناوه‌ندی ده‌رسی خوێندوه. ساڵی 1385 دێته نێو ریزه‌كانی حیزبه‌وه‌و پاشان دوای ماوه‌یه‌ك به‌هۆی گرفتی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ده‌چێته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام پێوه‌ندی به حیزبه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام دهبێو له ریزه‌كانی ته‌شكیلاتی نهێنیی حیزب‌دا سازمان ده‌درێ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئاشكرا دهبێو زیندانی ده‌كرێ‌و دوای ئازادبوونی له زیندانی رێژیم، له رێكه‌وتی 1/2/1388دا دێته‌وه نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات. ناوبراو پێشمه‌رگه‌یه‌كی به بیروباوه‌ڕو دڵسۆزی حیزب بوو.
ئێمه، وێڕای مهحكوومكردنی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به كوشتاری لاوانی كورد‌و ئه‌م پۆله تێكۆشه‌رانه‌ی رێگای ئازادی‌و دێموكراسی، سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ئه‌و تێكۆشه‌رانه، هاوسهنگهرهكانیان، خه‌ڵكی ناوچه‌و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین‌و، دڵنیاین جێگای ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانانه به‌تاڵ نامێنێته‌وه.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی گه‌لی كورد له رێگای به‌ده‌ستهێنانی مافه رهواكانیدا
سهرشوڕیو نه‌مان بۆ رێژیمی دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی
1388/6/4
22-04-1388
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م، ئه‌مه پێناسه‌ی هه‌میشه‌یی من بووه:
مێژوویه‌كی مل به كوێن‌و سه‌ر به كۆتهڵو جوگرافیایه‌كی
ئه‌نجن ئه‌نجن كراو‌و ته‌ندووره‌و گێژه‌نی خوێنی بهردهوامو
قه‌ڵه‌می منیش به چوارده‌وری هه‌موویاندا
ئه‌سپێكی ناوچه‌وان سووری بێ ئارامی چوارپه‌ل شپرزه‌ی
به كوڕژنو به سمكۆڵی سه‌ر به هه‌نیسك هه‌ڵگیراو.
ئه‌وه‌ته‌ی هه‌م: ئه‌مه چیرۆكی بێ كۆتایی من
بووه: دووكه‌ڵ به دوای دووكه‌ڵدا. ده‌ربه‌ندێ
له ئاگرو شاخێ له ههڵقرچانو پێده‌شتێ له تهمتومانو
ده‌ریاچه‌یه‌ك له مهراقو ڕێگایه‌ك له ئازاری
بێ ناونیشان!
له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ئازاره سهرسهختهدا بوو
په‌یامێك له شه‌خته‌دا بوو به گوڵه مێلاقه‌ی دووی
ڕێبه‌ندان. پیاوێكی باریكه‌له‌ی ڕیش ته‌نكی،
له تیشك چووی موتوربه‌كراو له خاك‌و خۆڵی
موكریان، پیاوێك ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌ی ناو
به‌فران باری، ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌ی ڕێچكه‌شكێنی
له زه‌ماوه‌ندی خوێن‌و ئازادی‌دا، زه‌مانی بهجێهێشتو
ئه‌و ساڵه‌ی بوو به سه‌دان ساڵ!
له‌مه‌وه میراتێ له په‌تی سێداره‌و له ملی كهڵو
له ڕه‌نگی شه‌فه‌ق‌و له سروودی به‌فرو كێوو
له فڕینی باڵنده‌ی خوێن‌و له شه‌پۆلانی چنگ
به خۆر، بۆ ژن‌و پیاوی ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاته
به‌جێماو ئیتر سێداره بوو به پلیكانهو
ملی كه‌ڵ بوو به زهنگو شه‌فه‌ق بوو به
ڕووگه‌ی سوێندی گولاڵهییو سروودی به‌فر
بوو به سروودی ژیان‌و شه‌پۆلان بوون به
ڕه‌وه ئه‌سپی جهستهمانو به هێمای نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و
كۆڵ نه‌دان.
یه‌ك له دوای یه‌ك
گوڵ له دوای گوڵ
دره‌خت له دوای دره‌خت
مامز له دوای مامز
پڵنگ له دوای پڵنگ، هاتو چوو
تا گه‌یشتینه ئه‌و هه‌یوانی مانگه‌شه‌وه‌ی
ده‌م به خه‌نده‌ی دڵه جوانه‌كه‌ی "قاسملوو"
هه‌یوانێ له كتێب
مانگه‌شه‌وێ له كاغه‌ز
خه‌نده‌یه‌ك له وشه‌و
قه‌ڵه‌مێ له تیشك.
هێدی هێدی به هێمنی كزه‌با هات
گۆپكه گۆپكه، چرۆچرۆ، گه‌ڵاگه‌ڵا په‌لی هاویشت
له چراخانی ناو هزری ئه‌وروپادا كه‌وته باڵا
دڵۆپ دڵۆپ بوو به ئه‌ستێركی چاوانی ئه‌م نهخشهیهو
سه‌مه‌ل سه‌مه‌ل بوو به ده‌غڵی به كه‌روێشكه‌ی
به‌رده‌م ئاوێنه‌ی هه‌تاوو
شه‌پۆل شه‌پۆل بوو به ده‌ریا!
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك له شنه
په‌پووله‌یه‌ك له گه‌ڵا
ئه‌ستێركێ له چراو
ده‌غڵێ له زیرهكیو
ئاوێنه‌یه‌ك له بڕوا.
به نووكی قه‌ڵه‌م كه‌وته هه‌ڵكۆڵینی مێژوویه‌كی ناو به‌رده‌ڵان
هه‌ڵكۆڵین له تاریكی‌دا.. هه‌ڵكۆڵین به چاو.
هه‌ڵكۆڵین له ئازاردا.. هه‌ڵكۆڵین به وشه.
ههڵكۆڵینو هه‌ڵكۆڵین.. تا گه‌یشته ڕه‌گه‌كانی
دڵی مێژوو.. ڕۆحی مێژوو.. جه‌سته‌ی مێژوو.
تا گه‌یشته بنی سۆنگه
تا گه‌یشته بنی ڕووداو‌و كاره‌سات
بنی ژان‌و بنی خه‌می هه‌ره قوڵی ئه‌م گه‌له.
سووربوونێ له په‌نگر
توانایه‌ك له زریان
بهردهوامبوونێ له ئاو‌و خۆره‌تاوو
ساماڵێك له عهقڵو
زرنگییهك له گزنگی ده‌م به یان!
قاسملوو.. په‌یژه به په‌یژه‌وه.. ئه‌ستێره له‌سه‌ر ئه‌ستێره.
تاڤگه به تاڤگه‌وه.. كتێب له‌سه‌ر كتێب.
قه‌ڵه‌م به قه‌ڵه‌مه‌وه.. ڕسته له‌سه‌ر ڕسته.
ئاواز به ئاوازه‌وه.. چریكه له‌سه‌ر چریكه.
بۆ ههڵگهڕانو سه‌ركه‌وتن
به دیواری شه‌وه‌زه‌نگدا.
په‌یژه‌یه‌ك له په‌یام.
ئه‌ستێره‌یه‌ك له ڕێبه‌ر.
تاڤگه‌یه‌ك له بهژنو.
قه‌ڵه‌مێك له خۆرستان.. قاسملوو!
ئه‌و.. له ناو هه‌موو شته جوانه‌كاندا ئهتبینییهوه:
له ڕێزه‌ی باراندا. باڵای.
له بۆنی باخاندا.. قژی.
له لاسكی گژوگیادا.. په‌نجه‌ی.
له تام‌و چێژی ناوڕۆحدا.. قسه‌ی.
تۆ ئه‌گه‌ر ناوی گوڵه‌كانت بژماردایه
ئه‌و ناوی ڕه‌نگه‌كانی بۆ ته‌واو ئه‌كردی.
تۆ ئه‌گه‌ر باسی ڕووبارت بكردایه
ئه‌و ئاوی سه‌رچاوه‌و هاژه‌هاژی
بۆ باس ئه‌كردی.
تۆ ئه‌گه‌ر بتوتایه ئه‌م شه‌رابه چه‌ند ئاڵه
ئه‌و ڕۆژی له‌دایكبوونی پێ ئه‌وتی.
تۆ ئه‌گه‌ر بتوتایه ئه‌م هاواره چه‌ند قوڵه
ئه‌و ناوی یه‌ك به یه‌كی زامه‌كانی پێ ئه‌وتی.
له‌ناو پێكه‌نیندا.. نوكته‌یه‌كی ئێسك سووك بوو.
له ناو گریاندا مۆمێكی سه‌بووریی
له كۆڕی یاراندا گوڵدانێكی ڕووح سووكی خۆشه‌ویستی.
له ته‌نگانه‌دا مه‌شخه‌ڵێ له ئیراده‌و
له ساده‌ییدا.. گوڵه كێویلهیهكی ده‌وری شوكاك.
ئه‌و عاشقی موزیك بوو
وه‌ك عه‌شقی نێوان قاسپهو كه‌ژ
ئه‌و عاشقی شیعر بوو
وه‌ك عه‌شقی نێوان مانگه‌شه‌وو هه‌ست
ئه‌و عاشقی ئازادیی بوو
وه‌ك عه‌شقی نێوان قوربانی‌و
سومبولی ئه‌رز!
له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕقدا
هێشتا تیغهكان خوێنیان لێ ئه‌چۆڕایه‌وه
ئه‌و وتی: لێبوردن!
له ململانێی تۆڵه‌و كینه‌دا
هێشتا بۆسهكان له گه‌رمه‌ی ڕاوكردندا بوون
ئه‌و وتی: گفتوگۆكردن.
له دنیای قه‌ڵاچۆكردنی نێوان په‌یامه‌كاندا
ئه‌و به‌ر له هه‌مووان وتی:
پێكه‌وه هه‌ڵكردوون
له‌ناو بیروباوه‌ڕی داخراوی ئه‌وپه‌ڕگیریدا..
له سه‌رده‌می ده‌رگا داخراوه‌كانی دنیادا
له ڕۆژگاری چوونه‌وه ناو قاوغی گۆشه‌گیریدا
له وه‌رزی چه‌ق بهستنو یه‌ك ڕه‌نگیدا
ئه‌و به‌ر له هه‌مووان وتی:
كرانه‌وه‌و
هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و
ڕێگای گۆڕان!
قاسملوو
هزرێك له ئاوێنه‌ی به‌رهه‌تاو
ئه‌و ئاوێنهیهیش له خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكیی
ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یش له په‌یڤی ئازادیی‌و
ئازادیش له جه‌سته‌ی شه‌هیدان.
قاسملوو
پیاوێك له په‌نجه‌ره‌ی گوڵ هه‌نار
په‌نجه‌ره‌ی گوڵ هه‌نار له نواڵه‌ی سنگی قازی‌و
سنگی قازی له سنگی سابڵاخو
ئه‌و سنگهیش له سنگی نیشتمان.
ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئاینده‌دا هاتو
ڕۆژ له‌گه‌ڵ مه‌رگی عاشقاندا ڕۆیشت‌و
ڤیه‌ن
ویستگه‌یه‌ك بۆ خه‌باتی سپی..
ویستگه‌یه‌ك بۆ گرێدانی لووله‌ی چه‌ك.
پشوویه‌ك له نێوان قوربانی‌و تابووته‌كاندا.
هه‌وڵێك بۆ گرتنه‌وه‌ی لووزه‌وی خوێن.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بێوه‌ژنه‌كان.
بۆ زۆركردنی ژماره‌ی منداڵه‌كان!..
بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی گۆڕستانه‌كان.
بۆ گه‌وره‌كردنی باخچه‌كان.
ڤیه‌ن!
له‌مبه‌ره‌وه
گمهگمو له‌وبه‌ره‌وه چه‌ند چه‌قۆیه‌ك.
له‌مبه‌ره‌وه ئهسپێكو دوو جوانووی تر‌و
له‌وبه‌روه چه‌ند شمشێرێك.
له‌مبه‌ره‌وه
سێ باڵی گۆرانی‌و له‌وبه‌ره‌وه چه‌ند مقه‌ستێك
له‌مبه‌ره‌وه
سێ درهختو له‌و به‌ریشه‌وه سێ ته‌ور
ڤیه‌ن
عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر
به‌فرێكی لووتكه‌ی، مانگ به‌سه‌ر.
ڕووبارێ له هه‌ڕه‌تی هاژههاژهدا.
سروودێكی سوور له گڤه‌گڤی دهوروزهماندا.
عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر
گه‌نجێك له شێوه‌ی گوڵه عه‌تری تێكه‌ڵ به مۆردو
"پاریسی بۆن خۆشتر كردبوو"،
یاقووتێ به گه‌ردنی شه‌وێكی سپیه‌وه
"كه‌ناری "سین"ی جریوهدارتر كردبوو"
دوكتۆر فازل..
جوانوویه‌كی شینی چوارپه‌ل به‌فرینی
یاڵ نارنجیی..
حیله‌ی له حیله‌ی ڕه‌شه‌بای سلهیمانیو
سهروكهللهی له ڕه‌وه‌زی پیرهمهگروونو
ڕێگای غاری ئه‌رخه‌وانیی..
ڤیه‌ن
له ڕۆژێكی شوومدا
له ژوورێكی شوومدا
له مێژوویه‌كی شوومدا
ڤیه‌ن
ئه‌مان دهمو چاوو دڵیان وه‌كو یه‌ك
دهمو چاو كۆتر‌و، دڵیش هه‌ر كۆتر.
ئه‌وان دهمو چاو به ده‌مامكی زه‌رده‌خه‌نه‌و
به‌ڵام دڵیان پڕ ژه‌هر
هه‌ردوولا به گوڵه‌وه هاتوون
ئه‌مان له‌گه‌ڵ گوڵدا پهپوولهیشیان هێناوه
په‌پووله
ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ گوڵدا
چه‌قۆیان ڕواندبوو چه‌قۆ!
ئه‌مان هه‌رسێكیان له كه‌ژاوه‌یه‌كی سپیدانو
كهژاوهكهیش له دڵی منداڵ. له دڵی ئاو. له دڵی باخچه ئه‌چێ.
ئه‌وانیش له‌ناو شه‌وی جبهكهیدانو جبهكهیش
له دڵی دیناسۆرو له دڵی خومپاره‌و له دڵی مردن ئه‌چێ!
ئه‌مێستا
له شه‌قامه بێ خهمو بێگه‌رده‌كانی ڤیهندا
له جێی باران به‌سه‌ر مۆزێكو به‌سه‌ر شیعر‌و
به‌سه‌ر ماڵی ئۆپهراداو به‌سه‌ر پاركهكانداو
به‌سه‌ر ته‌لاری دادگاداو
به‌سه‌ر پۆلیسی نوستوودا
غه‌در ئه‌بارێ!.
تاڵه مووی ڕیشی درێژی زوڵم ئه‌بارێ
شیری زوالفقار ئه‌بارێ
له ڤیهندا
غه‌در چۆڕاوگهیه غه‌در
له پلوسكی نهۆمی به‌رزو نزمه‌وه
به ده‌م لاوكێكی تازه‌ی ئه‌م كۆته‌ڵه ناوه‌خته‌وه
جۆگه جۆگه
دێته خوارێ
ئه‌مێستاكه
ئه‌سپی سپی هه‌موو جه‌سته‌ی شه‌ڵاڵی غه‌درێكی سووره‌و
به ته‌نها هه‌ر سه‌روملی به سپێتی ماونه‌ته‌وه..
هه‌ردوو جوانووه له‌ش سهوزهكهیش
بوون به دوو دار بهڵاڵووكی سوور‌و
پاڵكهوتوونو
ته‌نها چڵه‌پۆپه‌ی ملیان بهسهوزێتی ماونه‌ته‌وه.
"حه‌یران.. حه‌یرانێ
ئه‌سرین ڕێزانێ.. بابان وێرانێ
غه‌دری تارانێ..
ئه‌من ده‌مگوت براده‌رینه
ئه‌وه نه جاری ئهوهرینهو نه هه‌زار
ئه‌نگۆ چلۆن دری خۆتان
له به‌رده‌می عه‌جه‌مان دادهنێنو
ئه‌نگۆ چلۆن ده‌یده‌نه ده‌س قوراپی تاران
ئه‌من ده‌مگوت سه‌د حهیفو سه‌د خه‌سارێ
لۆ ئه‌و ئه‌سپه سپیانه‌ی له وراتێ غهریبانێ
كه‌وتنه نێو داوی تارانێ..
حه‌یران حه‌یرانێ.. ئامان ئامانێ
جه‌سته ڕێزانیو بابان وێرانێو
غه‌دری تارانێ"
له ڤیهندا
وه‌ختێ پۆلیسی نوستوو خه‌به‌ریان بۆوه
كڵاوه‌كانیان دزرابوو.
وه‌ختێ قانونی نوستوو خه‌به‌ری بۆوه
ترازۆكهی سه‌ر دادگای دزرابوو.
وه‌ختێ ترافیكی سه‌ر شه‌قام خه‌به‌ریان بۆوه
ماتۆڕ سواره‌كان.. گڵۆپه‌كانیان به ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه
فڕاندبوو..
له دوای كوشتنی ڕووناكیی
هه‌موو داوای لێبوردنێ ئه‌كه‌وێته تاریكییه‌وه.
له دوای سه‌ربڕینی هه‌موو هه‌قێ
ئیتر لێخۆشبوو‌ن ئه‌كه‌وێته ڕۆژگاری ناههقییهوه.
ئه‌سپ كوژان.. قاچاخچیه‌كانی سه‌ر مهرزو سنوور نه‌بوون.
نا.. نا
باخ كوژان.. ته‌وره نه‌خوێنده‌وارو ناهوشیارهكانی
باشووری تاران نه‌بوون.
ده‌غل كوژان.. له‌شكری كولله‌و سوننه‌ی
ڕاسته‌قینه نه‌بوون.
نا.. نا
مانگ كوژان.. چهقۆكهشه بێكاره‌كانی
دوای نیوه‌شه‌وی ژێر چوخمو كۆڵانی چۆڵ نه‌بوون.
ئه‌وانه كۆمه‌ڵێ قه‌ڵه‌می زێڕینی پیاوكوژ بوون.
كۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه‌ی خوێن ڕێژ
كۆمه‌ڵێ كتێبی وه‌حشی
كۆمه‌ڵێ شووشه مه‌ره‌كه‌بی ژه‌هراوی
كۆمه‌ڵێ فاكسی فاشی بوون.
ئه‌وانه كێرده خوێنده‌واره‌كان بوون.
له نه‌هه‌نگه هه‌ره ڕووناكبیره‌كان بوون.
ئه‌وانه شمێری دوانزه عیلم‌و
قامچی‌و جه‌ڵده‌ی ناو كتێبخانه كۆنه‌كان بوون.
ئه‌وانه ده‌مانچه بێده‌نگه‌كانی ناو نامه‌ی ماسته‌رو
دوكتۆرای ولایه‌تی فه‌قیه بوون.
بۆمبی جانتای ته‌وقیتكراوی
دیبلوماته گوڵ به یه‌خه‌ی چاكه‌ت‌و
هه‌میشه ده‌م به زهردهخهنهكان بوون.
گورگی كهرهویت له مل بوون.
ئه‌و ڕمو تیر‌و شیر‌و داری حه‌ددو فه‌توایانه بوون
جگه له زمانی كوردی‌و فارسی
ئهڵهمانیو ئینگلیزیشیان ئه‌زانی!
ئه‌وانه تیغی هه‌ژارو ژه‌نگاویی ئێران نه‌بوون
هه‌موویان به ئاوی زێڕ زاخاو درابوونهوهو
له ئوتێلی ده ئه‌ستێره‌دا دائهبهزینو
كیفهكانیان له گه‌وهه‌رو
سواری ماشێنی یاقووتین ئه‌بوون!
ئه‌وانه نامیلكه نهرمو نیان‌و ساویلكه‌كان نه‌بوون
ئه‌وانه كتێبی ئه‌ستووری تهجلیدكراوی
سه‌ر ڕه‌فه‌ی ڕقی چه‌ندین سه‌ده بوون!
ئه‌وانه هه‌موویان ڕۆشنبیری كۆلیجی تۆڵه بوون
چه‌ندین بڕوانامه‌یان له زانكۆكانی خوێنی شه‌ڕی
ئێران‌و عێراق‌و كوردستان‌و ئهفغانستانو
بلوجستانو تاجیكستان‌و مه‌رگستانی دنیا
وه‌رگرتبوو!
نا.. نا
ئه‌وانه ڕیشێكی نوێژكه‌ری ساده نه‌بوون
عه‌مامه‌یه‌كی ئاسایی سه‌ری مناره‌كان نه‌بوون
نا.. نا.. نا
ئه‌وانه ڕیشیان له نه‌سلی یورانیومو
عه‌مامه‌یان ئه‌تۆمی بوو
كۆمه‌ڵێ بوون له په‌ڕه به په‌ڕه‌ی (نهج البلاغه)ه‌وه
تا ئه‌گاته سه‌ر په‌رتووكه‌كانی عه‌لی شهریعهتیو
هه‌تا تیۆری نیوتن‌و تیۆری ڕێژه‌یی ئهنشتاینو
خوتبه‌كانی (گوبڵزیان) وشه به وشه له‌به‌ر بوو!
حیكایه‌تی هه‌موو خوێنه‌كانیان له‌به‌ر بوو.
سووتان‌و قه‌ناره‌و خنكان‌و مهنجهنیقو
هه‌موو خه‌ریته‌ی فێڵێكو
مێژووی درۆی هه‌موو جیهانو
هه‌موو تونی بابایه‌كی غه‌درو
هه‌موو تاوانیان له‌به‌ر بوو!
*
مردن ئه‌ڵێ:
به‌وه‌فاترین دۆستی من هه‌ر ئه‌وان بوون.
ژیان ئه‌ڵێ: هه‌تا ئێستا
له دیرۆكی ئازاردانی من‌و كونكونكردنی جه‌سته‌مدا
ئه‌وان گه‌وره‌ترین ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمار كردووه!
درۆ ئه‌ڵێ:
من باوكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانم!
*
ساڵ له‌گه‌ڵ بارانی ئاینده‌دا هاتو
ساڵ له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵی ڕابوردوودا چوو
ئه‌سپه سپیه‌كان
حیلله سپیه‌كان
غاره سپیه‌كان
چون گه‌واڵه هه‌ورو تاڤگه‌ی كهف چڕێنی سپی‌و
سروودی به‌فرو كێڵگه‌ی گوڵ په‌موو، هاتنه‌وه.
ئه‌سپه سپیه‌كان له‌وسه‌ری ژان‌و له‌وپه‌ڕی كۆست‌و
له قووڵایی ئه‌شكه‌نجه‌وه سه‌ریان ده‌رهێناو هاتنه‌وه.
ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی شمشێردا بوو
له تراویلكه‌ی ده‌شتی قوم زیاتر نه‌بوو.
ئه‌سپیه سپیه‌كان هاتنه‌وه
ئه‌مجاره‌یان له سیانه‌وه
بووبوون به سێ ڕه‌وی سپی
سێ ڕه‌و.. له مۆمی كافووریی.. سێ ڕه‌و.
سێ ڕه‌و.. له سپینداری داگیرساو.. سێ ڕه‌و.
سێ ڕه‌و.. له باڵا ئاوێنه‌ی هه‌تاو.. سێ ڕه‌و.
هه‌تا ئه‌مڕۆیش، ئه‌وه‌تا ڕه‌و هه‌تا بێت وه‌ك كه‌ناری
ڕووباری ئازادیی درێژ درێژ ئه‌بێته‌وه‌و بێ كۆتایی.
له به‌رده‌می ڕهویشداو له پێشه‌وه (قاسملوو) به جلی
گوڵاڵهوهو به سواری ئه‌سپی ڕووناكیی ڕووی كردۆته
تاریكایی ڕۆژههڵاتو ڕابوردووی به‌جێهێشتووه‌و
مردنی به‌جێهێشتووه‌و ئێستا‌و ئاینده ئه‌ئاژوێ!
شێركۆ بێكه‌س
26/5/2009
تێبینی: ئه‌م شێعره رۆژی 22ی پووشپهڕو له رێوڕه‌سمی 20 ساڵه‌ی شه‌هیدكرانی دوكتور قاسملوودا له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری كۆیه، له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، مامۆستا شێركۆ بێكه‌سه‌وه، خوێندراوه‌ته‌وه.
..
کوردستان مێدیا
چاو ده‌به‌خشمه باران
تا بێ ئابرو بێ له ورینا
ده‌نگم ده‌به‌خشمه دره‌خت
تا ببێته خشپه‌ی پێ
فێریان ده‌كه‌م ده‌سته‌كانم
خۆیان ببه‌خشنه هه‌تاو
ڕاده‌هێنم وشه‌كانم ، گیان
ببه‌خشنه به رووبار
رۆحم ده‌به‌خشمه تۆ ،
فێری بكه باران له شێعر گه‌وره‌تر
رووبار بۆ هه‌ر كوێ بچێ
له ئامێزی چاوی تۆ دا نوقم ده‌بێ
دره‌خت هه‌ر چه‌ند باڵایش بكا
ناگاته كه‌ڵه‌گه‌تی روانینی تۆ و
هه‌تاوه هه‌میشه له ئێواره‌ی چاوی تۆدا
ئاوا ده‌بێ
بۆ مامۆستا و پێغه‌مبه‌ری ئاشتی دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو !
" چاوه‌روانی "
كه‌س با نه‌ێت !
به‌س ته‌نیا خۆم
پێشوازی سه‌رۆكی خاك و خۆڵ ئه‌كه‌م
به‌س ته‌نیا خۆم
له سه‌ر ئه‌م رێگا وه‌یشوومه
له سه‌ر سنووری گریان و خۆێن
پێشوازی هه‌تاوی ده‌ریای ئه‌م وه‌رزه تاڵ و نگبهته ئه‌كه‌م !
كه‌س با نه‌ێت !
هه‌ر خۆم و هه‌ورێكی نه‌زۆك
هه‌ر خۆم و ئاوینه‌یه‌ك و رهشمالێك و پارچه شێعرێكی شه‌رمن
له ئێواره ژوانێكی هاوێن دا
به‌ر درگای ته‌كیه‌ی سه‌رۆكم ئه‌گرین
دڵنیام كه بێت
نیگام پڕ ده‌بێ له حه‌سره‌تی فڕین و
دهستهكلنیشم له ژێر نساری
سیمای دا به‌رز ده‌بێته‌وه و
ئه‌گریجه‌ی ته‌نیای شه‌وی یه‌ڵدا شانه ده‌كا !
ئه‌و كه بێت
له‌تێك له خامهیی دیرۆكی شاخی بۆ دێنم
دیدهمه ده‌ستی
دڵنیام به‌رزی ده‌كاته‌وه
ماچی ده‌كا !
بۆنی ده‌كا !
ئێواره ژوانم پڕ ده‌بێ له بۆنی خاك
پڕ ده‌بێ .................!
ئه‌مرۆ، ئێواره گه‌ر بێت
له ده‌وری شاخی باوه‌ری دا لوول ده‌خۆم و
سیمای نورانی ماچ ده‌كه‌م .
ئه‌و گه‌ر بێت
چاره‌كێك ئه‌سرینی كوردستان و بابۆلهێك ژانی دایكانت بۆ دێنم
مسقالێك خه‌می باوكانت بۆ دێنم
ئه‌گه‌ر بێت سوێندی ده‌ده‌م وتارێك بۆ جڤێنی هه‌ور و نگبه‌تی و ئازار گرێت
وتارێك بێت بۆنی ئازادی و تامی شاخی لێ بێت
ئه‌گه‌ر بێت هێور، هێور
به ئه‌سپایی ئاوێنه‌كه‌م به‌رزده‌كه‌مه‌وه تا جوانتر ئازاره‌كانی كوردستان‌م
كوردستانی
كوردستان‌مان
ببینێ
جوانتر له برینی ته‌نیایمان تێ بگا
گه‌ر بێت له‌گه‌ڵ خۆی پارچه شێعرێك دێنێ و له سه‌ر ته‌وێلی كوردستان‌م
ئه‌م شێعره ده‌نووسێته‌وه:
تو ره‌گه‌زی بارانی و منیش به ئاوت ده‌سپێرم
مه‌گه ر ئاو بتوانێ ئه‌م كاكۆلی خه‌مه‌ت شانه بكا
تۆ ڕه‌گه‌زی بارانی و منیش به خوات ده‌سپێرم
مه‌گه‌ر خوا بتوانێ مسقالێك له ته‌نیایت كه‌م كا
ئا............خ
سه‌رۆكم
له جێژوانی خوا و " دیروكی ئینساف دا"
منیان به ئایه‌ی قورئان هه‌ڵواسی و هه‌ر له یه‌كه‌م جڤێنی ژیانیشدا
مۆری تاوانێكی ئه‌به‌دیان له به‌رۆكی رووبارم دا و
له‌و رۆژه‌وه ئێمه كۆڵكیشی ئازارێكی ئه‌به‌دین
ئا......خ رێبه‌ر
نازانم چۆن چۆنی باسی شپرزه‌ی رۆح و قه‌ره‌باڵغی ئه‌ندیشه و
ترافیكی ساته ته‌نیایه‌كانی خۆمت بۆ بكه‌م
نازانم چن چۆنی پێشوازی له تۆی كۆچه‌ر
له تۆی ته‌نیا ده‌كرێ و
ناشزانم به كام پێڤ راموسانت له‌گه‌ڵ بكه‌م و
كام هۆنراوه‌ت پێشكه‌ش بكه‌م
ئا...ی سه‌رۆكم
ته‌نیای نیشتمان له چاوما ئۆقره‌ی گرت و
باخی ئازارم به‌ری گرت ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ خۆرا ئاوا بووی
و ئه‌م نیشتمانت به جێ هێشت .
به‌ڵام نا
تۆ ئاوا نه‌بووی
من هه‌موو رۆژ ده‌تبینم سواری شنه‌بایه‌كی و دهخزیته دالانی رۆحمانه‌وه
و سه‌بووریمان پێ دهبهوخشی
نا سه‌رۆكم نا تۆ ئاوا نه‌بووی
وا هه‌موو رۆژ ده‌تبینم له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كاندا دیته چاومانه‌وه و
فێری روانینمان ده‌كه‌ی
نا تۆ ئاوا نه‌بووی .
له‌م مه‌رگه جاڕهیی ژیاندا كه هێدی , هێدی ده‌لاقه‌ی رووناكی دا ده‌خرێ و تاریكی بالا به سه‌ر نیشتمانی رۆحدا ده‌گرێ , له سه‌رده‌می مه‌رگی هه‌ست و بیر و خۆشه‌ویستی , گه‌یشتن به لووتكه‌ی به‌رزی " هاوار " دابڕانی ده‌وێ , دابڕان له خۆت , له دایك , له باب و هه‌موو بیره‌وه‌ری و یاده‌كان , ئێستا كه ده‌ریاكان تینوون به مه‌رگی خۆشه‌ویستی , ئه‌مرۆكه مرۆڤه‌كان چڵه پووشێكن كه زریان ههلێان ده‌گرێ و ئاسمان قووتیان ده‌دا .
هێدی , هێدی
مه‌رگ له ئاسمان ده‌تكێته خوار
خیانه‌ت , خیانه‌ت , خیانه‌ت
مه‌رگ , مه‌رگ , مه‌رگ
نامۆ , نامۆ , نامۆ
هاوار له نێو ئه‌م دڵه كهیلهدا , ده‌نگ ده‌داته‌وه و ئیسكه‌كان هێواش , هێواش هه‌ڵده‌وه‌رێن و مه‌رگ چۆپی ده‌كێشێ .
هه‌ركات خۆشه‌ویستی سه‌فه‌ر بكا , مه‌رگ چۆپی ده‌كێشێ
مه‌رگ , مه‌رگی سوور , مه‌رگ , مه‌رگی ره‌ش , مه‌رگ , مه‌رگی نامۆ
سه‌رده‌م , سه‌رده‌می مه‌رگی عه‌شقه
سه‌فینه‌ی مه‌رگ له‌و په‌ری تاریكیه‌وه دێت و مرۆڤێكی هیچ , مرۆڤێكی پرتووكاو , مرۆڤێكی یاخی سوار ده‌كا و ده‌روات ,
به‌ڵام كه‌چی !
به دوای ئه‌ودا , مرۆڤێكی هیچ تر , مرۆڤێكی پرتووكاوتر , مرۆڤێكی یاخی تر
له داوێنی دایكی تاریكی ده‌كه‌وێته خوار
گۆرانیكه پرهِله هه‌وه‌سی ماچ و ....
مه‌راقی گوشینی , باغێكه له هه‌رمێ و .....!!!!
شه‌وانیشی پڕَن له له‌زه‌تی باوشێك ....!!!
ژووری پڕه له سه‌ما و عیشوه‌ی حوریه چاوكاڵه‌كان و...
گه‌مه‌شی به ژن كردنی ئه‌و په‌ریه گێلانه‌یه ,
كه شه‌وان به ده‌م ته‌زبێحی زكرهوه , خه‌و ده‌یانباته‌وه !!!
خوا ...
خوا شێخێكه له مه‌دینه !
ئێواران
له هه‌ناسه‌بڕكێی شێعردا
چی پیتی عاشق هه‌یه
سوراغی گۆنات ده‌گرن بۆ
ئه‌وه‌یی ماچێك ، له حه‌سره‌تی ته‌نیایی
رزگار بكه‌ن
سلام
سال ن‌و مبارک به همین سادگی
از طرف یک دوست
نوروز یعنی هیچ زمستانی ماندنی نیست
اگر چه کوتاه‌ترین شبش یلدا باشد
چاو ده به خشمه باران
تاکوو بی ئابرو بی له وه رینا
ده نگم ده به خشمه دره خت
تاکوو ببیته خشپه ی پی
فیریان ده که م ده سته کانم
خویان ببه خشنه هه تاو
راد ه هینم وشه کانم گیان
ببه خشن به رووبار
روحم ده به خشمه تو فیری بکه
باران له شیعر گه وره تره
رووبار بو هه ر کوی بچی
له ئامیزی چاوی تودا نووقم ده بی
دره خت هه ر چه ند بالا بکا
ناگاته که له گه تی روانینی تو و
هه تاو هه میشه له ئیواره یی
چاوه کانی تودا
ئاوا ده بی
چاوم ده به خشمه باران
آن طرفتر از مهتاب
شهریست که نگاهم را
دزدیده است
آن طرفتر از مهتاب
پشت تردید شب
پشت آن همه سکوت
تو ای بنفشه ترین تلنگر
مرا که شعری تنهایم
فراموش نکن.